بافڵ جەلال تاڵەبانی: سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال، رێبەر و رێنیشاندەری ئێمە دەبێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەریی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی و هەڤاڵان عومەر شێخ موس، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی و دلێر سەید مەجید و عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی لە شاری سلێمانی سەردانی هەڤاڵان حاكم قادر حەمەجان، حامید حاجی غالی، عەدنان حەمەی مینا و لەتیف شێخ عومەر، سەركردەی دیار و تێكۆشەرانی یەكێتی و كوردستانی كرد.

لەدیدارەكاندا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە سیاسەت و ستراتیژی نوێی یەكێتی كرد كە خۆی لە خزمەتكردنی خەڵك، بەهێزتركردنی پێگەی هەرێم، پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان و پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی دەبینێتەوە.

وتیشی، “سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال، رێبەر و رێنیشاندەری ئێمە دەبێت و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی دەوڵەمەند و چەند ساڵەی سەركردە تێكۆشەرەكانیشمان، پاڵپشت و یارمەتیدەرمان دەبێت لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایانەدا”.

هەر لەمیانی دیدارەكاندا گفتوگۆی چڕ سەبارەت بە بەهێزتركردنی یەكێتی و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان كرا و سەرۆك بافڵ وتی، “ئێوەی تێكۆشەرە دێرینەكانمان لە رابردوودا پایەی ئەم حزبە بوون و دڵنیاین لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە یەكێتییەكەتان دەپارێزن و كار بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاكان دەكەن.

بابەتی پێشتر

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی: مووچەخۆرانی هەرێم خاوەن دەسەڵاتی تەواون لە خەرجکردنی مووچەکانیان

بابەتی دواتر

دارا سێكانیانی: 700 ملیار دینارەكە بە چەند گوژمەیەك دەنێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share