12 كەس كە بەنیازبوون بەنایاسایی خۆیان بگەیەننە سلێمانی دەستگیركران

هێزەكانی پاسەوانی سنوور دەستگیركردنی 12 كەسی “بیانی” رادەگەیەنێت و دەڵێت، بەنیازبوون بەنایاسایی سنوور ببڕن خۆیان بگەیەننە پارێزگای سلێمانی.

فەرماندەیی هێزەكانی پاسەوانی سنوور بڵاویكردەوە، ئەو كەسانە لەلایەن هێزێكی فەوجی سێی سەر بە لیوای سێی سنوور لە چێوەی فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەكەم دەستگیركراون.

ئاشكراشیكرد، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بەمەبەستی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی: ماوەی ساڵێکە شوان داودی لە ڕێگەی بەرپرسانەوە بڕیاری گۆڕینەکەی دوادەخات

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر قسەکانی شوان داودی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ماوەی نزیکەی ساڵێکە بڕیاری گۆڕینی…
Total
0
Share