بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە سنووری گوندێک کەوتەوە

بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگرێک لە سنوری گوندی چنارەی سەر بە قەزای دەربەندیخان کەوتەوە رووبەرێکی فراوان پووش و پاوەن سووتان.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بە هۆکاری شۆرتی کارەبا ئاگرێک لە سنوری گوندی چنارە کەوتەوە، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی دەربەندیخان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.

ئاشکراشیکرد، “بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 15دۆنم پووش و پاوان سووتان، هاوکات بووە هۆی سوتانی باخێک و خانووی هاوڵاتییەك”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زۆرینەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان بەهۆی چییەوەیە؟

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوندوتیژیی خێزانی لە سلێمانی، رایگەیاند، زۆرینەی توندوتیژییەکان بەهۆی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوەیە. راز فریا، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share