دارایی دوو رێگا بۆ چارەسەری كێشەی مووچە و بودجە دەخاتەڕوو

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە دوو رێگا دەتوانرێت كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان چارەسەربكرێت و وردەكارییەكەشی ئاشكرادەكات.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوو سیناریۆ هەیە بۆ چارەسەری كێشەی بنەڕەتیی مووچەی مووچەخۆران و بودجەی هەرێم كە سیناریۆی یەكەم بریتییە لە لابردنی بڕگەی ئینفاقی فیعلی و ناردنی پشكی هەرێم بەپێی 12،67% كە لە یاسای بودجەدا هاتووە رەوانەبكرێت.
وتیشی، “ئەگەر ئەو بڕگەیەش لە یاسای بودجە لانەبرا ئەوا ئینفاقی فیعلی هەرێم لەگەڵ 15 پارێزگاكەی دیكەی عێراق ئەژماربكرێت یان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەدەر بكرێت لە ئینفاقی فیعلی.

ئاشكراشیكرد، قەرز وەرگرتن و هەر پێشنیازێكی دیكە چارەسەری كێشەكە ناكات و دەرفەتێك هەیە كە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستان لە یاساكە گۆڕانكاری تێدابكرێت.

بابەتی پێشتر

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: عێراق ناتوانێت خۆی لە دۆلار رزگاربكات

بابەتی دواتر

عەبدولحەكیم خەسرەو: حكومەتی هەرێم داوادەكات مووچە لە كێشە سیاسییەكان جیابكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامی بۆ مەسرور بارزانیش هەبوو
کاروان گەزنەیی: حكومەت بەمەبەست مووچە دابەشناكات و گەمارۆی سیاسیی سلێمانییە

سەبارەت بە لێدوانەکانی دوێنێی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە ئیمارات، کاروان گەزنەیی…
Total
0
Share