کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی پێیوایە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و مانچستەر سیتی و بایرن میونشن پأڵێوراون بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەى چامپیۆنز لیگ.
ئەنچیلۆتی بڕوانامەى ماجستەری لە پارما وەرگرتووە وەک وەفایەک بۆ ئەوەى پێشکەشی تۆپی پێی کردووە.
ئەنچیلۆتی دەڵێت ئەریگۆ ساکی فێری کردوم کە لەسەر خۆ بم و پشوو درێژ بم، هەروەها زیاتر هەوڵ دەدەم قەناعەت بە بەرامبەر بکەم نەک کارەکانم بسەپێنم.
ئەنچیلۆتی لە کۆتایی وتارەکەیدا وتی ڕیاڵ مەدرید تاکە یانەیە کە لەیەک کاتدا دڵخۆشم دەکات و توشی کێشەى قورسیشم دەکات.