شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێکی روواندنی نەمامی راگەیاند

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “وەک دەستپێشخەرییەک هەڵدەستین بە ئەنجامدانی هەڵمەتی روواندنی دار و نەمام لەم مانگەدا”.

لە هەڵمەتێکیاندا بەمەبەستی سەوزترکردنی شارەکە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “وەک دەستپێشخەرییەک، لە پێناو سەوزترکردنی زیاتری شارەکەمان و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی خاوێندا، هەڵدەستین بە ئەنجامدانی هەڵمەتی روواندنی دار و نەمام لەم مانگەدا”.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، “بۆ ئەو مەبەستە، ئەمڕۆ لە پارکی هەواری شار دەستکرا بە هەڵمەتەکە و داواکارین لەو خوێندنگە و دامەزراوە و فەرمانگانەی باخچەکانیان سەوزنەکراوە لە سنوورەکەیاندا هەستن بە کاری ڕوواندنی دار و نەمام بە هاوکاریی و هەماهەنگیی تیمەکانمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەڵاحەدین بەهادین و بەرهەم ساڵح لەبارەی کۆچبەرانی بیلاڕوسیاوە قسەیانكرد

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق قسەیکردووە لەبارەی دۆزی كۆچبەرە کوردەکانی بیلاروسیاوە، ئەویش بەڵێنیداوە بەردەوامبێت…
Total
0
Share