عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە بە هیچ شێوەیەك نادەستووری نییە و مەترسیشی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان نییە”.
راشیگەیاند، بۆ چارەسەری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستە بابەتی مووچە لە كۆی بودجە جیابكرێتەوە و بەبێ گرتنەبەری رێكارە كارگێڕیی و داراییەكان تا 100 ساڵی دیكەش ناتوانرێت مووچە راستەوخۆ لە بەغدادەوە دابەشبكرێت و جگەلەوەش ئەو بابەتە دەبێت لە پەرلەمانەوە هەنگاوی بۆ بنرێت نەك نووسراو ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكرێت.
جەختیكردەوە دابەشكردنی مووچە راستەوخۆ لەلایەن بەغدادەوە بە هیچ شێوەیەك نادەستووری نییە و هیچ بڕگەیەك نییە پێچەوانەی ئەو هەنگاوەبێت و جگەلەوەش ئەو بابەتە مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان دروستناكات.