پلاسخارت: پێویستە پارێزگاری لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکرێت

جنین پلاسخارت

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق دەڵێت، بەرەوپێشچوونی ئەرێنی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەئارادایە و پێویستە پارێزگاری لە مووچەكانیان بكرێت.

جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێویستە پارێزگاری لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکرێت و، ئەو پرسە تێکەڵ بە سیاسەت نەکرێت.

لەهەمان كاتدا ئاماژەی بەوەكرد كە بەرەوپێشچوونی ئەرێنی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەئارادایە.

سەبارەت بە حكومەتی عێراقیش نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان باسی لەوەكرد، حکومەتەکەی سودانی لەماوەی ساڵێكدا چەند هەنگاو و دەستپێشخەرییەکی پێشکەشکردووە و، بەرەو چاکسازی لە کەرتی دارایی و بانکیدا هەنگاو دەنێت، عێراق ئێستا لە دۆخێكدایە كە هەلی قۆستنەوەی هەلەكانی هەیە.

ئاشكراشیكرد، حكومەتی بەغداد هەنگاوی گونجاوی لە بودجەدا ناوە كە رێگەی زیادكردنی وەبەرهێنانی لە كەرتی تایبەتدا پێدەدات.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: مووچە مافی سەرەتایی مووچەخۆرانی هەرێمە هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو سەبیحە حەمە عەلی چەرمەگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share