قوباد تاڵەبانی: رێککەوتنی کورتخایەن لەسەر مووچە چارەسەر نییە

جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە و رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی کورتخایەن لەسەر مووچە چارەسەر نییە، بەڵكو پێویستە رێککەوتنێکی درێژخایەن لەسەر بنەمای دەستوور بكرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە ستیفن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نیوانیاندا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد تاوتوێكرا.

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لەم قۆناغەدا ئەولەوییەتی ئێمە دابینکردنی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە و پێویستە چارەسەرێکی خێرا بۆ بەربەست و گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجە بدۆزرێتەوە.

دووپاتیشیكردەوە، لە سەرەتادا دەبێت لایەنە کوردستانییەکان لەسەر بەرنامە و پلانێکی هاوبەش رێکبکەون تا بە یەکدەنگی و یەکڕیزی لە بەغداد داکۆکی لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن. وتیشی، “رێککەوتنی کورتخایەن چارەسەر نییە، بەڵکو چارەسەری راستەقینە بۆ سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکان بریتییە لە رێککەوتنێکی درێژخایەن لەسەر بنەمای دەستوور، کە ئەمەش بەبێ یەکدەنگی و یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان بەدینایەت”.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا، لەمبارەیەشەوە جێگری سەرۆك وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاریکراوە.

بابەتی پێشتر

مەسعود حەیدەر: دەبێت بەغداد مانگانە 775 ملیار دینار بۆ مووچە بنێرێت و لە رێگای وەزارەتی داراییەوە خەرجبكرێت

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر "فێڵ"ی هەندێك خاوەن ئۆتۆمبێل ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خواردنی خێرای سپێناغ داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی خواردنی خێرای سپێناغی بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە داخست. قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، “به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج…
Total
0
Share