کەشناسیی هەرێم: تا سبەینێ کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکات و کاریگەرییەکانی تا بەرەبەیانی سبەینێ چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا نمە باران دەبێت، ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بارانبارین زیاتر دەبێت، سەنتەری پاریزگاکان ئەگەری نمە باران و دروستبوونی هەورە تریشقەشی هەیە،کاریگەری ئەم ناسەقامگیرییە لەسەر ناوچەکەمان تا بەرەبەیان دەمێنێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتی، ئەگەری پروشکە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا”.

 

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

دژەڤایرۆس وەک چارەسەری شەکرە لە منداڵان بەکاردەهێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیركرد كە نارنجۆكیان هەڵدابووە ماڵێكەوە لە چەمچەماڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارانەمان دەستگیركرد كە نارنجۆكیان هەڵدابووە ماڵێكەوە لە قەزای چەمچەماڵ. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی…
Total
0
Share