دوو هەواڵی گرنگ بۆ ڕیاڵ مەدرید

ئیدارەى یانەى ڕیاڵ مەدرید نزیکە لە نوێکردنەوەى بۆندی ڤینیسیۆس و میلیتاویش زووتر لە وادەى خۆی چاکدەبێتەوە.

لە ئێستادا گفتوگۆکانی ئیدارەى ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ ڤینیسیۆس کۆتایی هاتووە و هەردولا ڕێکەوتون لەسەر بەردەوام بون و تەنها چەند وردەکارییەکی کەمی ماوە.

لەلایەکی تریشەوە تیمی پزیشکی ئاشکرایکردوە کە میلیتاو پێش وادەى خۆی دەگەڕێتەوە.

پیشبینی دەکرێت گەڕانەوەى میلیتاو بکەوێتە قۆناغی شانزەى چامپیۆنز لیگ.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share