وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە لە سبەینێ دووشەممەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلولی لیواکانی پیادە دەکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەیە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێرییاریەکانی ئەنجامداون و بانکەکان ئاگادارکراونەتەوە، کە رۆژی دووشەممە 9ی تشرینی یەکەم مووچەی مانگی مانگی ئەیلولی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێمە و تا ئێستا دیارنییە کەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستپێدەکات.