عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی دۆخی فەڵەستین راگەیاند

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، هەڵوێستیان لەبارەی دۆسیەی فەڵەستین نەگۆڕە، هاوکات هۆشداریشی لە دۆخی ناوخۆیی وڵاتەکەدا و داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی کرد.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، هەڵوێستی گەل و حکومەتی عێراق لەبارەی دۆسیەی فەڵەستین جێگیرە، لەگەڵ گەلی فەلەستین دەبین بۆ بەدیهێنانی تەواوی مافەکانیان، زوڵم و دەستدرێژی ناتوانێت ئاشتییەکی بەردەوامیان بۆ بهێنێت.

ئاشکراشیکرد، ئەوەی ئەمڕۆ روویدا دەرئەنجامی ئەو ستەمە بوو کە دەیان ساڵە بەهۆی داگیرکاری زایۆنییەوە بینیویانەو پابەندنەبوونە بە بڕیارە نێودەوڵەتییەکانەوە.

هاوکات هۆشداریشیدا، گەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت کاریگەری خراپی لەسەر ئاسایشت ناوچەکە دەبێت، بۆیە پێویستە کۆمکاری وڵاتانی عەرەب کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەو بارەیەوە ئەنجامبدات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ڕێككه‌وتنێكیان له‌باره‌ی شه‌نگال-ه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، كازمی توانیویه‌تی ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی شه‌نگاله‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌رێم بكات، ڕێككه‌وتنه‌كه‌شی به‌ مێژوویی ناوبردووه‌ كه‌…
Total
0
Share