ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات

بڕیاره‌ سبه‌ینێ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات.

ستران عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکە رایدەگەیەنێت، “سبه‌ینێ، سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی به‌ سه‌رپه‌رشتی سەرۆک بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌ سلێمانی ئه‌نجامده‌دات”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی 27ی ئەیلولی 2023 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێنجه‌مین كۆنگره‌ی خۆی له‌سلێمانی ده‌ستپێكرد کە ماوه‌ی 5 رۆژی خایاند، تێیدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی و 60 کەسی دیکە وه‌ك ئه‌ندامانی ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران.

بابەتی پێشتر

مەحمود عەباس: مافی خۆمانە بەرگری لە خۆمان بکەین

بابەتی دواتر

گومان لە تووشبوونی دەیان خوێندکار بە ئیفلیجی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كاركردن لە یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە و شەقامی لاوەكی بە ئاراستەی ناو شاری سلێمانی…
Total
0
Share