دەزگای ئاسایش: مانگی رابردوو 73 كەس بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون

ماددەی هۆشبەر وێنە: ئەرشیف

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری چالاكییەكانی مانگی رابردووی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، 73 كەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.

دەزگای ئاسایش رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاسایش لە مانگی ئەیلولی رابردوودا لە چەند هەڵمەتێکی جیاوازدا لە سلێمانی و دەوروبەری 73 كەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنان، دابەشکردن و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیركرد.

لەو هەڵمەتانەدا دەستگیرا بەسەر بڕی دوو كیلۆ و 220 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی (تلیاک، هێرۆین، کریستاڵ، حەشیش و حەبی ترامادۆڵ).

دەزگاكە ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر بە مادەکانی (25، 26 و 30) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە ئەقڵیەکان راگیراون.

هەڵمەتەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەنجامدراون.

بابەتی پێشتر

رۆژنامەی ئەلعەرەب: هەست بە نەبوونی كەسایەتییەكی كاریزمی و یەكخەر دەكرێت

بابەتی دواتر

فڕۆكەیەكی توركی لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە خرایەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوایین زانیاری لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی هەرێم لەگەڵ بەغداد بڵاوكرایەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوێكی ئاراستەی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد كردووە داوای بۆچوونی نوێنەرایەتییەكەی…
Total
0
Share