ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و بانگهێشتی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەت بکات بۆ پرسیارکردن و بەدواداچوون.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 1:00 ی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات و لەسەر داوای لیژنەکانی پەرلەمان بانگهێشتی چەند بەرپرسێکی حکومی دەکرێت بۆ ئاڕاستەکردنی پرسیار و وەرگرتنی روونکردنەوە لێیان.

پێشتر د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، “نووسراومان کردووە بۆ هەریەکە لە وەزیری دارایی هەرێم  و وەزیری دارایی عێراق بۆ ئامادەبوونیان لە دانیشتنی رۆژی پێنجشەممە”.

باسیلەوەشکرد، “بانگهێشتەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، داهاتە نەوتی و نانەوتی، گرێبەستەکانی نەوت، ژمارەی میلاکاتی فەرمانبەرانی هەرێم”.

 

بابەتی پێشتر

چۆن كورتە خەو كاریگەریی لەسەر تەندروستیمان دەبێت؟

بابەتی دواتر

لەم مانگەوە بڕە پارەیەک بەسەر خوێندکاراندا دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەوڵی زیادكردنی مووچەی توێژێك دەدرێت

هەوڵدەدرێت مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی لە پڕۆژەیاسای بودجەدا زیادبكرێت و هاوڵاتییانی ناوچە دابڕاوەكانیش دەگرێتەوە. ئەمڕۆ شەممە ئەحمەد ئەسەدی وەزیری…
Total
0
Share