قائیمقامیەتی قەزای پشدەر: چەند شوێنێکمان سزاداوە

قائیمقامیەتی قەزای پشدەر رایدەگەیەنێت، “بەهۆی بوونی برێکی زۆر خۆراک و کەلوپەلی خراپ و ماوەبەسەرچوو چەند شوێنێک سزادران”.

لە بەردەوامی چالاکییەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای پشدەر، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی تەندروستی گشتی و چاودێریکردنی بەردەوامی بازاڕ، لیژنەی چاودێریکردنی بازاڕ لەماوەی چوار رۆژدا زیاتر لە 25 شوێنی جیاجیایان لە قەڵادزێ بەسەر کردەوە”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینەکان دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە 550 کیلۆگرام موادی خۆراک و کەلوپەلی خراپ و ماوەبەسەرچوودا، بەهۆی پابەند نەبوونیشیان بە رێنماییەکانەوە چەند شوێنێک سزدران”.

دەشڵێت، “بە هۆی نەبوونی پاکوخاوێنی پێویست و پابەند نەبوون بە رێنماییەکان، قائیمقامیەتی قەزای پشدەر ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لیژنەکەیان بڕیاریدا بە داخستنی  شوێنی ئامادەکردنی خواردنی چەند دەستگێڕێکی  شەوانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share