سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی یەكێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات.

موسەننا سامەرایی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانە و دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆك و سەركردەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

هەر لەو پەیامەیدا سامەرایی دەڵێت، لەهەمان كاتدا یادی شەشەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال دەكەینەوە لەگەڵ “ئەو هەوڵانەی خستنیەكار بۆ خزمەتی عێراق و گەلی كوردستانی خۆشەویست”.

كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی رۆژی چوارشەممە 27ی ئەیلول دەستیپێكرد و دوێنێ 1ی تشرینی یەكەم بە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆتایی هات.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكخراوی سی پی تی ئەمریكی: سزادانەكەی شێروان شێروانی نادادپەروەرانەیە

رێكخراوێكی ئەمریكی كە لە دادگاییكردنەكەی شێروان شێروانی ئامادەبوو رایدەگەیەنێت، سزادانەكەی یەكجار نادادپەروەرانە بوو و دەشڵێت، كاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە،…
Total
0
Share