ساڵیادی کۆچی دوایی شکۆی نیشتمان ئەمساڵ جیاواز دەبێت

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “جیاواز لە ساڵەکانی تر، ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی دەست پێدەکات و لە نەجەف کۆتایی دێت”.

باڵیۆز، د. محه‌مه‌د سابیر، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی رایگەیاند، بۆ ئه‌مساڵ، ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، شكۆی نیشتمان، جیاواز له‌ ساڵانی رابردوو ده‌كرێته‌وه‌ و به‌ دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ له‌ سه‌ر مه‌زاری مام له‌ سلێمانی ده‌ستپێبكات و له‌ نه‌جه‌ف كۆتایی دێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌كۆتا گه‌شتووه‌ و یاده‌كه‌ له‌ سلێمانی و به‌غداد و نه‌جه‌ف ده‌بێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ رۆژی 10ی تشرینی یەکەم، كورته‌ فیلمێك له‌باره‌ی ژیانی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ سلێمانی نمایش ده‌كرێت”.

سه‌رۆك مام جه‌لال، یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردی‌ عیراق و سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمایی كوردستان بوو، رۆژی 17-12-2012 به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه‌ له‌ به‌غدادەوه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشیكی، بەڵام به‌داخه‌وه‌ رۆژی 3-10-2017، لە ئەڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

بابەتی پێشتر

تۆپی ئاڵتون گیراوە

بابەتی دواتر

پێنج یاریی ، داهاتووی پیۆلی دیاریی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share