بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێنجەمین كۆنگرە تەواوبوو و بەسەربەرزی هاتینەدەرەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “پێنجەمین كۆنگرە تەواوبوو بەسەربەرزی هاتینەدەرەوە و لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوامدەبین”.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی یەكێتی ، سوپاسی رۆژنامەنووسانی كرد و دەستخۆشی لە رۆژنامەنووسان كرد و وتیشی، “كۆنگرەی پێنج تەواوبوو و هەموو بڕگەكانی كۆنگرە گفتوگۆیان لەسەركرا و لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوامدەبین”.

راشیگەیاند، ئەندامانی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كۆدەنگی هەڵبژێردران و بەرنامەیەكی نوێش بۆ گەنجان دادەنێین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share