نوێترین زانیاریی لەبارەی رووداوەکانی هاتوچۆی ئەمڕۆی سلێمانی

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، شۆفێری ئۆتۆمبێلی رووداوەکەی گەڕەکی کوردسات 17 ساڵە و مۆڵەتی شۆفێری نەبووە.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “لە گەڕەکی کوردسات ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە وخۆی کێشاوە بە سێ پیادەڕوەدا و دووان لە پیادەکان کە ئافرەتن گیانیان لەدەستداوە و پیادەڕەوەکەی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە”.

ئاشکراشیکرد، “شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەدایکبووی ساڵی 2005 ە و مۆڵەتی شۆفێری نییە”.

باسیلەوەشکرد، “رووداوی دووەم لە رێگای مێرگەپان روویداوە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا لەم رووداوەدا تا ئێستا دەرکەوتووە نۆ کەس بریندارن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share