كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە كە پێشبینیدەكات پلەكانی گەرما 4 بۆ 6 پلە نزمدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵەهەوری جیاجیا و پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە بە نزیكەی 4 تا 6 پلە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی

دهۆك : 32 پلەی سیلیزی

كەركوك : 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی

سۆران : 30 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

بەشی پێشبینی 29- 09 – 2023

بابەتی پێشتر

تەلار لەتیف: ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی هەڵدەبژێردرێن

بابەتی دواتر

بەرهەم مستەفا: داوادەکەین دوو مووچە بەسەریەکەوە دابەشبکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share