د.نەرمین مەعروف: ساڵی داهاتوو قەیرانی دارایی بۆ هەرێم دروست نابێت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، “لە مانگەکانی داهاتوو و بەتایبەتی ساڵی داهاتوو قەیرانی دارایی بۆ هەرێم دروست نابێت وەک ئەوەی ئەمساڵ روویدا”.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، “یەکێک لە هۆکارەکانی کەمی پشکی هەرێم ئەوەیە کە بودجەی وەبەرهێنان هێشتا پارەی لێ خەرج نەکراوە، بۆ ساڵی داهاتووش چاوەڕوانی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەین بۆ پەسەندکردنی بودجە چونکە یاساکە خۆی بەرکارە و لە ساڵی نوێوە راستەوخۆ کاری پێدەکرێت”.

دەشڵێت، “هەرکاتێک بودجەی وەبەرهێنان خەرجکرا، خەرجی فیعلیش زیاد دەکات و بۆ مانگەکانی داهاتوو و بەتایبەتی ساڵی داهاتوو ئەو قەیرانە داراییە بۆ هەرێمی کوردستان دووبارە نابێتەوە وەک ئەوەی لەم ساڵدا روویدا”.

بابەتی پێشتر

هەرێم كەمال ئاغا: پێشنیازكراوە سەركردایەتی لەو 51 ئەندامەی دانرابوو زیادبكرێت

بابەتی دواتر

سودانی لەسەر رووداوەكەی حەمدانیە هەڕەشە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژنان سیستمی كۆتایان تێپەڕاند

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، 97 ژنەكاندید لە هەڵبژاردندا سەركەوتنیان بەدەستهێناوە و زۆرینەیان بەدەنگی خۆیان دەرچوون. لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share