جوان ئیحسان: یەكێتی لە هەموو كۆنگرەكانیدا گرنگی بە هاتنەپێشەوەی گەنجان و ژنان داوە

جوان ئیحسان ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی رایگەیاند، یەكێتی لە هەموو كۆنگرەكانیدا گرنگی بە هاتنەپێشەوەی گەنجان و ژنان داوە و سەرۆك بافڵ لە یەكەم رۆژی كۆنگرەی پێنجدا جەختی لەو پرسە كردەوە.

راشیگەیاند، ئەو لیژنانەی پێكهێندراون گفتوگۆی چڕ و هەمەلایەنە لەسەر پەیڕەو و پڕۆگرامی یەكێتی دەكەن و ئامادەدەكرێت بۆ دەنگدان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێویستە هەموو حزبێكی سیاسی پلانی دوورمەودای هەبێت و بەتایبەت لەسەر ئاستەكانی سیاسی، ئابوری، ئەمنی و سەربازی و یەكێتی لەم قۆناغەدا ئەو بڕیارەی داوە.

وتیشی، “یەكێتی لە هەموو كۆنگرەكانیدا گرنگی بە هاتنەپێشەوەی گەنجان و ژنان داوە و وەك ئەوەی دەبینرێت لەسەر ئاستی حكومەت و پەرلەمان و حزب رەنگدانەوەی هەبووە”.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكراكرد

بابەتی دواتر

هۆشداریی لە پیسبوونی بەرگە هەوای زەوی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share