بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت دوو کەس لە چەمچەماڵ دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ چوار چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێبووه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “له‌ درێژه‌ی‌ ده‌رچوون ‌و گه‌ڕان‌ و پشكنینه‌كانی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ چه‌مچه‌ماڵ بۆ ناو بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان به ‌مه‌به‌ستی‌ رێگریكردن له‌ كاری‌ نایاسایی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ گومان له ‌دوو تۆمه‌تباركرا كه‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێیه‌، دوای‌ پشكنینی‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ چوار چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌تیان له‌ جۆری‌ ده‌مانچه‌ پێیه ‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ پۆلیسه‌وه‌ هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركران ‌و ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كانیشدا گیرا”.

ئاشکراشیکرد، “لە ئێستادا تۆمەتباران (م، ج، م له‌دایكبووی‌ 1994 – یـ، ئـ، ع له‌دایكبووی‌ 2005) بە بڕیاری دادوەر راگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن”.

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان بۆ مانگى ئەیلول دیاریکرا

بابەتی دواتر

تەلار لەتیف: شێواز و میكانیزمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنەكانی یەكێتی یەكلادەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share