نێچیرڤان بارزانی لەبارەی رووداوەكەی حەمدانیە: ئامادەی هەموو هاوكارییەكین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی رووداوەكەی قەزای حەمدانیەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی و هاوخەمیی قووڵم پێشكەش بە خێزان و كەسوكاری ئەو قوربانییانە دەكەم و ئامادەی هەموو یارمەتیدان و هاوكارییەكین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمیی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی و هاوسۆزی و هاوخەمیی قووڵم پێشكەش بە خێزان و كەسوكاری ئەو قوربانییانە دەكەم كە شەوی ڕابردوو لە رووداوێكی دڵتەزێندا لە هۆڵێكی بۆنەكان لە قەزای حەمدانیە، گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.‌

لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمدا هاتووە، لە خوای مەزن داواكارین گیانی قوربانییان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە خێزان و كەسوكاریان ببەخشێت و هیوای زووچاكبوونەوە بۆ برینداران و بەركەوتووان دەخوازین و لەم كاتە سەخت و بە ئازارەدا، بیر و خەیاڵمان لای ئەوانە و ئامادەی هەموو یارمەتیدان و هاوكارییەكین.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

نۆ کەس لەسەر رووداوەکەی حەمدانییە دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share