ئەمڕۆ کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێدەکات

بڕیارە کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستپێبکات کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.

تەلار لەتیف وتەبێژی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ كاتژمێر :0011 بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەكان و نوێنەری كونسوڵخانەكان كارەكانی كۆنگرەی یەكێتی دەستپێدەكات كە چەند وتارێك پێشكەشدەكرێت و دواتر سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش وتارێك پێشكەشدەكات.

ئاشکراشیکرد، لە بەشی دووەمی دانیشتنەكەدا كارەكانی پڕۆگرامی كۆنگرە بە دروشمی نوێگەری لە كاردا كۆدەنگی لە بڕیاردا دەستپێدەكات و لیژنەكان دیاریدەكرێن و دەستبەكاردەبن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی: هیچ بڕە پارەیەك لە داهاتی كارەبا نەدزراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، هیچ بڕە پارەیەك لە داهاتی كارەبا نەدزراوە، تەنها كەیسێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل به‌رواری و چالاكوانانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌‏

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى سوید دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ل ‏به‌رواری و كۆمه‌ڵێك چالاكوانى مه‌ده‌نى كۆبووه‌وه‌. ‏ ئان…
Total
0
Share