منداڵێكیان گیانیلەدەستدا.. هەشت ئەندامی خێزانێك لە شارباژێر بە قارچك ژەهراوی بوون

بەهۆی خواردنی قارچكەوە، لە گوندێكی سەر بە شارباژێر منداڵێك گیانیلەدەستدا و حەوت ئەندامی خێزانەكەی ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران.

رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی وڵانە-ی سەر بە قەزای شارباژێر بووە.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرجەم ئەندامانی خێزانەكە بە قارچكەكە ژەهراوی بوون.

وتیشی، “دووان لە ئەندامانیان منداڵن و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان، ئەودوای ئەندامانی خێزانەكەش رەوانەی نەخۆشخانەی شار كراون و لەژێر چارەسەردان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە سەر ڕێگەی کەلار-دەربەندیخان گیانیلەدەستدا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بریندارێکی دیکەی ڕووداوەکەی ئەم بەیانییە، بەهۆی سەختیی برینەکەی گـ.ـیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، یەکێکی دیکە…
Total
0
Share