ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی كەسێك كە تۆمەتبارە بەوەی خاوەنی زیاتر لە 10 کەناڵی تێلیگرامە و ڤیدیۆی نەشیاوی چەندین کەسی بڵاوکردۆتەوە رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لەلایەن هێزەكانیانەوە تۆمەتبار (ک.م.م.) دەستگیرکرا، دوای ئەوەی لەلایەن دادخوازێكەوە سكاڵای لەسەر تۆماركراوە.
دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت تۆمەتبار خاوەنی زیاتر لە 10 كەناڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلیگرام و گرتەڤیدیۆی نەشیاوی چەندین ژن و پیاوی بڵاوکردۆتەوە، هەڕەشەی لە چەندین کەسی دیكەش کردوە، ئاسایشی هەولێر وادەڵێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بە دەیان گرتەڤیدیۆی نەشیاوی کەسانی دیكە لە ئامێری مۆبایلەکەیدا بووە.