پڕ‌ۆژه‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌نێردرێته‌ ئەنجومەنی نوێنەران

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق پڕۆژەیاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی ده‌نێرێته‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، “پێوسیستی بە رێککەوتنی سیاسی هەیە”.

له‌پێناو راپه‌راندنی زیاتری كاره‌ یاساییه‌كان سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات کە یەکێکیان پرۆژه‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵییه‌.

لەوبارەیەوە كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد، “له‌ ده‌ستوری عیراقدا هاتووه‌، كه‌پێویسته‌ ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی دابمه‌زرێت، به‌ڵام له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا و له‌خوله‌كانی پێشوودا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ دابمه‌زرێنێت”.

دەشڵێت:، “دروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ و چه‌ند ئه‌نجومه‌نێكی تر كه‌ له‌ ده‌ستووردا ئاماژه‌یان پێدراوه‌، رێككه‌وتنی سیاسی لایه‌نه‌كانی له‌ناو ئەنجومەنی نوێنەران دەوێت، تا ئێستاش ئه‌و رێككه‌وتنه‌ نەکراوە”.

پێشتریش د. له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پارێزه‌رانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، “پڕ‌ۆژه‌ یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی، گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان هه‌یه‌ و ده‌توانێت چاودێربێت به‌سه‌ر یاساكانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە‌”.

بابەتی پێشتر

دەست بە جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بۆ هاوبەشانی کارەبا دەکرێت

بابەتی دواتر

ئامادەکردنی خواردن لە پرسەدا قەدەغەکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شوێنی پەرلەمانتارەكانی سەدر پڕدەكرێتەوە؟
پێنجشەممە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجامدەدات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامبدات. لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی ماددەی…
Total
0
Share