دەست بە جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بۆ هاوبەشانی کارەبا دەکرێت

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، “دەست بە جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بەهەمان نرخی پێشوو بۆ هاوبەشانی کارەبا دەکرێت لە چەند گەڕەک و زۆنێک”.

ئاماژە بەوەشدەکات، کۆبوونەوەیەکی فراوانی تایبەت بە پڕۆسەی پریپەید بەڕێوەچوو و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە هەمان نرخی پێشووی کارەبا کرا.

دەشڵێت، “وەزارەتی کارەبا شوێنەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بۆ هاوبەشانی کارەبا دیاری دەکات و لەسەر بنەمای داواکاریی شوێنەکان نابێت، بۆ ئەو مەبەستە، چەند گەڕەک و زۆنێک لە سنووری سەنتەری پارێزگاکان و سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکان وەک پلانی دەستپێکردنی پرۆسەکە دەستنیشان کراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووداوێكی هاتوچۆ لە گەرمیان گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی لێكەوتەوە

لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە گەرمیان شۆفێرێك گیانیلەدەستدا هاتوچۆی ناوچەكە دەڵێت، لەكاتی پێچكردنەوەدا كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند،…
Total
0
Share