وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنن کە نزیکەی سێ هەزار پزیشکن.
بەپێی بڕیارێک کە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022 و ساڵانی پێشتر.
تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارە ئەو پزیشکانەی کە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە دوو هەزار و 766 پزیشکە و فەرمانی کارگێڕییان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراقەوە بۆ دەرکراوە.