خوێندنی باڵای هەرێم: نزیکەی 43 هەزار خوێندکارمان بۆ ئەمساڵ وەرگرتووە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم وردەکاری ژمارەی پێشکەشکاران و وەرگیراوان و کورسییە بەتاڵەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان خستەڕوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆی گشتی خوێندکارانی دەرچووی قۆناغی 12 بە زانستی، وێژەیی، پیشەیی لەگەڵ خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانەوە 47 هەزار و 788 خوێندکارە.

بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش (2023 – 2024) ئاماژە بەوە دەکەن، کۆی گشتی پلانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان، 63 هەزار و 13 کورسییە، لەو ژمارەیەش، 42 هەزار و 985 خوێندکار وەرگیراون کە 36 هەزار و 92 خوێندکاریان دەرچووانی ئەمساڵن و شەش هەزار و 893 خوێندکاری تریشیان دەرچووانی ساڵانی رابردوون.

سەبارەت بە ژمارەی پێشکەشکاران وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەوەی خستۆتەڕوو، 46 هەزار و 770 خوێندکار داواکاریی وەرگرتنیان پێشکەش کردووە، تێیدا یەک هەزار و 198 خوێندکار وەرنەگیراون و 20 هەزار و 197 کورسی خویندن بە بەتاڵی ماوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان، لەبارەی سەردانی بژمێرەکانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری…
Total
0
Share