دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی 8 تۆمەتباری ئاژاوەگێڕ رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی 8 تۆمەتباری ئاژاوەگێڕ و تەقەكەریان لە سنووری چەمچەماڵ دەستگیركرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لەپێناو ئارامی و ئاسایشی زیاتر و چەسپاندنی یاسا و رێگریكردن لە تەقەكردن و ئاژاوەگێڕی، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ماوەی مانگێكدا هەشت تۆمەتباریان بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیركردووە، كە هەستابوون بە نانەوەی پشێوی و تەقەكردنی لە ماڵان و شەقام و شوێنە گشتیەكان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە بە ماددەكانی(495 ،430 و 405) لە یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

برای هاوڵاتییە کوژراوەکەی وەرتێ: عەشیرەتی باڵەکایەتی لەبارەی تەقەکەرەکەوە بڕیاری کۆتایی دەدات

شەماڵ رەحمان، برای ئه‌و هاوڵاتییەی درەنگانی شەوی رابردوو له‌ ناحیه‌ی وه‌رتێ كوژرا، رایدەگەیەنێت، عه‌شیره‌تی باڵه‌كایه‌تی بڕیارده‌دات چی بکرێت.…
Total
0
Share