دوو رووداوی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دوو رووداوی هاتوچۆ لە دوو کاتی جیاوازدا روویاندا و چوار قوربانیان لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “لەسەر رێگای کەلار – کفری نزیک گوندی فەتاح عومەر ئۆتۆمبێلێک جۆری لە کیا بارهەڵگر وەرگەڕا و لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون”.

ئاشکراشیکرد، “هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار – ساڵح ئاغا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان ئاڵتیما وەرگەڕا، لە ئەنجامدا دوو کەس برینداربوون”.

لە دوای رووداوەکان بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار گواسترانەوە و لێکۆڵینەوەکان لەبارەیانەوە دەستیانپێکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ: کەمتر لە 24 کاتژمێری داهاتوو دەستدەکەین بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی فایزەر

بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە 12ی کانونی یەکەم ئاشکرایانکرد کە ڕەزامەندییانداوە لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر،…
Total
0
Share