راپۆرتێک: نرخی یەک بەرمیل نەوتی خام دەگاتە 150 دۆلار

راپۆرتێکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، نرخی نەوتی خام بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و تا ساڵی 2026 دەگاتە 150 دۆلاری ئەمریکی.

بانکی JPMorgan ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، “نرخی نەوتی خام بەرزە بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوەی زیاتریش، ئەمەش بەهۆی کەمکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنان لەلایەن دەوڵەتانی ئەندام لە ئۆپیک و مەترسییەکانی دروستبوونی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی ئاستی سوودەکانیش وادەکات بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ بە بەرزی بمێننەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی بانکەکە، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ساڵی ئایندەدا بە تێكڕا لەنێوان 90 – 110 دۆلاردا دەبێت، بۆ ساڵی 2025 دەگاتە 100 – 120 دۆلار، بۆ ساڵی 2026 دەگاتە 150 دۆلار.

بابەتی پێشتر

دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی لیبیا بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share