وەزیری بەرگریی توركیا: لەگەڵ دۆستەكانمان لە پارتی لە گفتوگۆداین

وەزیری بەرگریی توركیا پارتی بە “دۆست” ناودەبات و دەڵێت، لەبارەی كار و چالاكییەكانیان لەناو خاكی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان لەگەڵدا دەكەن.

یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی (میللەت)ی توركی رایگەیاند، هەموو شتێک دەبینین و دەزانین. ئێمە لەگەڵ هەردوو دۆستانمان لە عێراق و دۆستانی پارتی دیموکراتی کوردستان دادەنیشین و قسە دەکەین. هاوتەریب لەگەڵ ئەمانە، ئەوەی پێویستە بکرێت، ئەنجامی دەدەین.

ئەم وتانەی وەزیرەكەی توركیا وەك ئاماژەیەكە بۆ بۆردومانەكەی دووشەممەی رابردوو 18ی ئەیلول-یان بۆسەر فڕۆكەخانەی عەربەت كە تیایدا شەش كارمەندی هێزەكانی دژەتیرۆر شەهید و برینداربوون.

گولەر دووپاتیشیدەكاتەوە، “ئێمە شوێن هەموو کردار و چالاکییەکانیان دەکەوین و دەزانین. بێگومان ئێمە ئەمانە هەم لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق و هەم لەگەڵ دۆستانی پارتی-دا هاوبەش دەکەین”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، “چاودێریی جموجۆڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەین و، تێبینییەکانمان دەگەیەنینە پارتی”.

پێشتر توركیا بیانووی بۆردومانی فڕۆكەخانەكەی گەڕاندەوە بۆ بوونی شەڕڤانانی یەپەگە، بەڵام قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران بە توندی پاساوی لایەنی هێرشبەری رەتكردەوە و رایگەیاند، شەهید و بریندارەكانی رووداوەكە هەموویان پێشمەرگەی قارەمانی كوردستان و ئەندامی هێزەكانی دژەتیرۆر بوون و بە هیچ شێوەیەك جگە لە هێزی دژەتیرۆر هیچ هێزێكی دیكە لە فڕۆكەخانە نەبووە.

بابەتی پێشتر

بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی هاووڵاتیان لە داخستنی رێگایەک ئاگادار دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگای دەربەندیخان-سلێمانی داخرا

بەهۆی رژانی نەوتی رەش و  دروستبوونی  ئاستەنگی  لەسەر رێگای  دەربەندیخان  وارماوا نزیک گوندی بیرکێ، رێگای  دەربەندیخان-سلێمانی  داخرا. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگەکانی کورددا پێشەنگ بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە ئاراستەی یەکێتییەکە کردووە،…
Total
0
Share