تەرمی ژن و مێردێک بە کوژراوی دۆزرانەوە

سەرچاوە ئەمنییەکانی قەزای شەنگال ئاشکرایانکردووە کە تەرمی ژن و مێردێک بە کوژراوی دۆزراونەتەوە و هۆکارەکەی نازانرێت.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانی قەزای شنگالەوە بڵاویانکردەوە، دوو تەرم دۆزراونەتەوە کە پیاوێک و ژنێکن و نازانرێت هۆکاری مردنیان چییە.

ئاماژە بەوە کراوە، “پۆلیسی شارەکە لە ناوچەی نێوان خانسور و چیای شنگال لە باکووری قەزاکە، دوو تەرمیان دۆزیەوە کە ژنێک و پیاوێک بوون”.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، “ئەو دوو تەرمە هی ژن و مێردێکن کە لە بارودۆخێکی نهێنیدا گیانیان لەدەستداوە و گواستراونەتەوە بۆ بەشی پزیشکیی دادوەری”.

راشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری رووداوەکە کراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان یاروەیس: رێککەوتنی هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی نەوت یەک واژووی ماوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەموو رێکارەکان بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی سێ قوڵی لە نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکانی…
Total
0
Share