فەوزی هەریری: هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، “هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان لە كاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت و پێویستە قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندییە باڵاكانی بپارێزین”.

فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیاردراوە 25ی 2ی 2024 ئەنجامدرێت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئامادەكارییەكاتی دەستپێكردووە و لە وادەی خۆیدا دەكرێت.

راشیگەیاند، لێكتێگەیشتن لە نێوان لایەنەكان دروستبووە كە هەڵبژاردن بۆ هەرێمی كوردستان پێویستە كە ئامانج لێی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستانە و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان شوێنی كۆكردنەوەی سەرجەم حزبەكانە و پێویستە قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندییە باڵاكانی بپارێزین”.

بابەتی پێشتر

هەڵوێستی ئەو بانكانە راگەیەندرا كە قەرز بۆ مووچەی مانگی 7 دەنێرن

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی بۆ شاندێكی سەربازیی ئەڵمانیا: هێرشكردنەسەر فڕۆكەخانەی عەربەت هیچ پاساوێك هەڵناگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share