سەرۆکی یەکێتی و هاوپەیمانی فەتح کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ لە بەغداد سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت، سەروەریی خاکی عیراق و پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە گفتوگۆی لەبارەوەکرا و هەماهەنگی بەردەوامیی نێوان لایەنەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێم جەختی لێکرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دۆخی ئەمنی و لێکەوتەکانی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت رایگەیاند، “دەستبردن بۆ دامەزراوە سەربازی، یاسایی و دەستوورییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە و پێویستە هەموومان پێکەوە رووبەڕووی ببینەوە، نابێت رێگەبدرێت لەژێر هیچ پاساوێکدا سنووری وڵات ببەزێنرێت”.

لەبارەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەوە سەرۆک بافڵ وتی، “یەکدەنگی و یەکگرتووییمان بەرامبەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتمانییە و پێویستە هەموومان پشتیوانیی لێ بکەین”.

وتیشی، “تێکەڵکردنی هەڵەبجە بە کێشە سیاسییەکانەوە مایەی نیگەرانییە، چونکە ئەم پرسە پەیوەستە بە ویژدان و بەرپرسیارێتیمانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
زیاتر ببینە

نوێنەری چاودێریی بازرگانی: هیچ بەرزبوونەوەیەک لە نرخی خواردن و شتومەکدا رووینەداوە

نوێنەری چاودێریی بازرگانیی لە لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخەکان وەک خۆیانن و هیچ بەرزبوونەوەیەک لە نرخەکاندا رووینەداوە. سالار…
Total
0
Share