پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تبارەکەی بازاڕی زێڕنگەرانی ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد کە له‌چه‌ند دووكانێكی‌ زێڕنگه‌ر‌ دزی‌ كردووه‌.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەکەن، “له‌سه‌ر سکاڵای پێنج خاوه‌ن دووكانی‌ زێڕنگه‌ر كه‌ ئاڵتونیان لێ دزرابوو، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه ‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ده‌ستگیربكرێت”.

تۆمەتبار لەدایکبووی 1991ە، به‌ڕه‌گه‌ز‌ عه‌ره‌بە و دانیشتووی‌ شاری‌ كه‌ركوكە، دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و‌ ئێستا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی 446 له ‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گەڵیدا به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاریی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە پارێزگابوونی هەڵەبجە

بابەتی دواتر

مامۆستایانی وانەبێژ: تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکرێت وانە ناڵێینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە تێبینەرانی باجی ئۆتۆمبێل/سلێمانی لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەكرێتەوە و كردنەوەی…
Total
0
Share