بایدن: جیهان رووبەڕووی ئاڵنگاریی مەترسیدار دەبێتەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە کە جیهان لە ئاستە جیاجیاکاندا رووبەڕووی ئاڵنگاریی جددی بووەتەوە کە دەبێت تێپەڕێنرێت، هاوکات ئاماژەی بە کۆمەڵێک مەترسیی سەربازی و ژینگەیی و ئابووری کرد، جەختی لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی غاز بە ڕێژەی 30% کردەوە.

بایدن لە وتارەکەیدا لە دەستپێکی کارەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 78ـەمین دانیشتنیدا وتی، “جیهان رووبەڕووی ئاستەنگ و ئاڵنگارییە سەختەکان دەبێتەوە، ئەمڕۆ دەبێت پێشبکەوین و ئەوەش لە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەست پێدەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “واشنتۆن پاڵپشتیی فراوانکردنی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات”، ئاماژەی بە پێویستی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتا و نەخۆشییەکان کرد.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “کاتێک ململانێکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە یەکلایی دەکرێنەوە، وڵاتان دەتوانن چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن”، وتی، “داهاتوومان داهاتوویەکی هاوبەشە و هیچ نەتەوەیەک توانای ئەوەی نییە بە تەنیا رووبەڕووی ئاستەنگەکان ببێتەوە”.

جەختیشی لەوە کردەوە، “ئاگاداری مەترسییەکانی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا بن بۆ سەر هەموو جیهان، پێویستە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی دەردانی گازی ژەهراوی بە رێژەی 30% لە ماوەی دەیەی ئێستادا”.

ناوبراو بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە “هاوکاری لەگەڵ چین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی گۆڕانی کەشوهەوا پێویستە” وتیشی، ئێمە پابەندین بە کارکردن بۆ ئەوەی ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت.

ناوبراو هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بە مەترسی خستنە سەر ئاسایشی هەموو وڵاتانی جیهان وەسف کرد، رژدبوو لەسەر ئەوەی لە بەرامبەر هێرشی روسیادا بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

بۆ رزگاربوون لە خەمۆکی ئەم کارانە بکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share