بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان: بەنداوەکە %30 ی ئاوی تێدایە

بەنداوی دوكان

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، لە ئێستادا بەنداوەکە %30 ی ئاوی تێدایە ئەمەش رێژەیەکی باشە بۆ ئەم کاتە.

کۆچەرجەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “حاڵەتێکی ئاساییە کە ساڵانە لەم کاتەدا ئاوی بەنداوەکە کەمبکاتەوە، چونکە بەپێی پێویست بەردراوەتەوە و بەکارهێندراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا بەنداوی دوکان %30 ئاوی تێدایە، بەراورد بە کاتەکەی رێژەیەکی باشە، هیوادارین بۆ ئەمساڵیش باران بڕێکی باش باران ببارێت و رێژەی ئاوەکە جارێکی دیکە بەرزببێتەوە، هەرچەندە تا ئێستا هیچ جۆرە پێشبینییەک نییە بۆ بڕی بارانی ئەمساڵ”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share