عەمار حەکیم: داوا دەكەین لێكۆڵینەوەی خێرا و ورد بكرێت

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی داوا دەکات ” لێكۆڵینەوەی خێرا و ورد بكرێت بۆ ئەوەی بەرپرسیارانی ئەو هێرشەی” سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دیاریبکرێت.

عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە پەیامێکیدا هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدانی رووداوەکەی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەربڕی و رایگەیاند “ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ئەو هێرشەی ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی عەرەبەتی كشتوكاڵی لە پارێزگای سلێمانی روویدا، گەرمترین پرسە و دڵنەوایی خۆمان ئاڕاستەی كەسوكاری ئەو شەهیدانە دەكەین كە لەم ڕووداوە گیانیان سپارد و نزا دەكەین بریندارەكان چاك ببنەوە”.

ئاماژە بەوەشدەکات “داوا دەكەین لێكۆڵینەوەی خێرا و ورد بكرێت بۆ ئەوەی بەرپرسیارانی ئەو هێرشە دەستنیشان بکرێت و سەروەری عێراق و ئەمن و ئاسایشی هاووڵاتییان و سەقامگیری پارێزراو بێت”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی سلێمانی: قەدەغەی هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

بەڕێوەبەریی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، بڕیارەکەی عێراق بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک کوردستان ناگرێتەوە و دەستپێکردنەوەی هاوردەکردنی تەماتەش…
Total
0
Share