وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوی موسڵ هەبێت و ئاشکرایدەکات دۆخی بەنداوەکە جێگیرە.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان لە وەڵامی راپۆرتێکی پێگەی ناشناڵ جوگرافیکدا بڵاویکردەوە، “هەواڵێک بڵاوبووەتەوە کە ئاماژە بە دووبارەبوونەوەی رووداوەکەی وڵاتی لیبیا لە عێراق دەدەن و باسلەوەدەکەن مەترسی رووخانی بەنداوی موسڵ هەیە، ئێمە ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە، دۆخی بەنداوەکە جێگیرە و ئێمە دڵنیایی لەبارەوە دەدەین”.
ئاشکراشیکرد، “بەشێکی زۆری بەنداوەکە بەتاڵە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی رێگری لە هەر رووداوێکی نەخوازراو بکات لە کاتی باران و لافاوی زۆر یان هەر کارەساتێکی دیکەی سروشتیی”.