وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە رۆژێکدا زیاتر لە 90 حاڵەتی توندوتیژیی خێزانی تۆماردەکرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، لە رۆژێکدا زیاتر لە 90 حاڵەتی توندوتیژیی خێزانیی تۆماردەکرێت بەبێ ئەوەی چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە.

لیوا عەدنان حەمود سەلمان بەڕێوەبەری پاراستنی خێزان و منداڵ لە توندوتیژی خێزانیی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، “رۆژانە حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی منداڵ و ژن و پیر و تەنانەت پیاوانیش لە بەرزبوونەوەدایە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو دۆخە ناهەموارە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەی عێراق ماوەی چەندین ساڵە پێیدا تێدەپەڕێت”.

ئاشکراشیکرد، “%57 ی حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی خۆی لە دیاردەی فرەژنیدا دەبینێتەوە، توندوتێژی ژن بەرامبەر بە هاوسەرەکەی %17 پێکدەهێنێت، توندوتیژی باوک بەرامبەر منداڵەکانی %6 پێکدەهێنێت، توندوتیژی بەرامبەر کەسانی بەتەمەن %2 پێکدەهێنێت، %18 ش جۆرەکانی دیکەی توندوتیژی خێزانیی دەگرێتەوە”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە عێراقییە، رۆژ بەرۆژ ئامارەکانی توندوتیژی بەرزدەبنەوە، بێ ئەوەی بیر لە چارەسەرێکی بنەڕەتی بکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

وەتسئەپ بڕیارێک لە دژی بەکارهێنەرانی دەردەکات

بابەتی دواتر

کۆنگرەى رۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share