وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بە هاوڵاتییان زیاددەكات و چاوەڕواندەكرێت رۆژانە 17 بۆ 19 كاتژمێر كارەبا بە تێكرا بە هاوڵاتییان بدرێت.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئەمڕۆوە تا كۆتایی ئەم مانگە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیاددەكات و لە هەندێك شوێن 17 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و لە هەندێك شوێن زیاتر لە 18 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دراوە و بە تێكڕا 17 بۆ 19 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت.
ئاشكراشیكرد، لەم وەرزەدا ئاستی بەرهەمهێنان زیادیكردووە و خواست كەمیكردووە و پێشتر خواست 5 هەزار و 700 مێگاوات بوو ئێستا دابەزیوە بۆ چوار هەزار مێگاوات.