نوری مالیكی هەڵوێستی خۆی لەسەر ناردنی مووچە بۆ هەرێم راگەیاند

سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، پاڵپشتی لە ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان دەكەین و دەشڵێت، “كێشەكان لەگەڵ هەرێم چارەسەردەكرێن”.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی باڵای هەرێم، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “گرنگە گەلی عێراق لە سەقامگیریی دابێت و دەستوور گەرەنتی چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانە و وتیشی، “بڕوانامەكەم كێشەیەك هەبێت چارەسەرنەكرێت و پاڵپشتی لە ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان دەكەین و ئومێد دەكەین ئەوە رووبدات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، رێككەوتنەكان لەگەڵ هەرێم جێبەجێدەكرێن و ئەوەی رێككەوتووین لەسەری وەكو خۆی جێبەجێدەكرێن و ئێمە پشتیوانی لە ناردنی مووچە بۆ هەرێمی كوردستان دەكەین و ئومێد دەكەین ئەوە رووبدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆڕش ئیسماعیل: هەوڵەكانمان بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە نەوەستاون

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە پڕۆسەی چاكسازیی بەردەوامدەبن و هەوڵەكانیشیان لەپێناو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامییان دەبێت. شۆڕش ئیسماعیل…
Total
0
Share