کەرکوک.. چوار کەس بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون داخڵی نەخۆشخانە کران

ئەمڕۆ بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە شاری کەرکوک داخڵی نەخۆشخانە کران و چاوەڕوانی دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکانیان دەکەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک چوار کەس بە گومانی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون داخڵی نەخۆشخانەی شیفای 14 ی تایبەت بە نەخۆشییەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نەخۆشەکان پێکهاتوون لە سێ ژن و پیاوێک، دۆخی تەندروستیان جێگیرە، پشکنینەکانیان رەوانەی بەغداد کراون بۆ پشتڕاستکردنەوەیان”.

ئاشکراشیکرد، “ئەو کەسانەی گومانی تووشبوونیان لێدەکرێت ئەندامی یەک خێزانن و باسیانلەوەکردووە لە ماڵەوە ئاژەڵیان سەربڕیوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share