دەنگدان بە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەربدرێت بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو دواخرا.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو دواخرا”.

لە رێکەوتی 13 ی ئازاری ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکرد.

دواتر پرۆژەکە لە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەدی حاجی رەشید: تا تەوتین جێبەجێنەکرێت مووچەی فەرمانبەران رزگاری نابێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی مووچەی مانگی 12ـی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند، بەغداد ناردوویەتی، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشینەکردووە.…
Total
0
Share